
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند چوار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکراون.
لە بەیانامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ ٢٤ گومانلێکراو کراون و دەرکەتووە چوار کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردوە ئەو چوار کەسە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن و ئەوەی تریش ئافرەتێکە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە سەرجەم توشبووەکان سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردوە، و لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە.
هاوکات پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند خێزانەکە لە پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ پێکهاتوون،ئافرەتەکەی تریش تەمەنی ٢٢ ساڵە.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وتوە ئەو کەسانە لە کەرەنتینەدا بوون و جیاکرابونەوە و ئیستاش لە نەخۆشخانەی تایبەت جیاکراونەتەوە.