عێراقهەواڵ

محەممەد تۆفیق عەللاوی دەستلەکارکێشانەوەی لە کابینەی نوێی حکومەت راگەیاند

محەممەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

محەممەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەڵێنم دابوو دەستبەردار ببم لە پێکهێنانی حکومەت ئەگەر گوشارم بخرێتە سەر و داوای لێبوردنشی لە پێکنەهێنانی کابینەکەی کرد.

لە راگەیەندراوێکدا، عەللاوی پاشەکشێی لە پێکهێنانی حکومەت راگەیاند و وتی: لە کاتی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کابینەکەم بابەتی چاوەڕواننەکراوم هاتە پێش، دەشڵێت، ئەگەر شازشم بکردایە ئێستا سەرۆک وەزیران دەبووم و هەندێک لایەنە تەنها بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەبەرچاو بوو لە پێکهێنانی حکومەتدا.

راشیگەیاند، هەموو هەوڵێکمدا بتوانم قەیرانەکە چارەسەر بکەم، بۆیە نەمویست پۆستی سەرۆكوەزیران بەرامبەر بە راستگۆنەبوونم لەگەڵ گەل و بەردەوامبوونم لە سەر حسابی نەهامەتییەکانی گەلەکەم بێت.

رۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٠، دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد کە بە پێی دەستووری عێراقی ماوەی یەک مانگی لەبەردەمدا بوو بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و ئەمرۆش دوا وادەبوو، بەڵام نەیتوانی کابینەکەی پێکبهێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close