
ئێران بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مەرجی نوێی هەیە
باسک نێت
ئاژانسی “رۆیتەرز”:
سوپای پاسدارانی ئێران مەرجی نوێی بۆ ئەو کەشتیانە داناوە، دەیانەوێت لە گەرووەکە تێپەڕبن،
لەوانە؛ پێشکەشکردنی “بەڵگەنامەی ئینتیما” بۆ سەلماندنی ئەوەی کەشتییەکان پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە نییە، چاوەڕوانیکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ وەرگرتنی وەڵامی داواکارییەکان، لەگەڵ پێدانی رسوماتێک کە هەندێکیان لە 150 هەزار دۆلار تێدەپەڕێت.
لە میکانیزمە نوێیەکەدا ئەولەویەت دراوە بەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە رووسیا و چینەوە هەیە،
هەروەها ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت کەشتییەکانیان تێپەڕبێت دەبێت پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




