جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق و تورکیا کار بۆ ئاسانکارى پێدانى ڤیزا بە هاووڵاتیان دەکەن

وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزارەتى دەرەوەى تورکیا لە رێگەى باڵوێزخانەى ئەو وڵاتە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى ئاسانکارى بۆ پێدانى ڤیزا بە هاووڵاتیان بکەن.

لەو چوارچێوەیە، محەمەد حسێن، بەرپرسى هۆبەی پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کۆبوونەوەیان کردووەو بە گوێرەى راگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوەى عێراقیش هەردوولا لە کۆبوونەوەکە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش رێککەوتوون.

وەزارەتەکە راشیگەیاند، لیژنەکە راسپێراون بۆ ئامادەکردنى یاداشتانامەیەک، بۆ ئەوەى دواتر هەردوولا واژووى لەسەر بکەن و لەو رێگەیەوە کار بۆ ئاسانکارى پێدانى ڤیزە بە هاووڵاتیان بکەن.

وەزارەتى دەوەى عێراق ئەوەشى راگەیاند، گفتوگۆو کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت ، تا لەو بارەوە دەگەن بە رێککەوتنى کۆتایی و چارەسەرى کێشەى هاتوچۆى نێوان هەردوو وڵات، چ لە رێگەى زەمینى، چ لە رێگەى ئاسمانى.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close