عێراقهەواڵ

خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدادی ڕاگرت

شەپۆلێکی دیكەی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادیش ڕاگیران.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانەی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی چڕی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە ڕووی لە بەغدادی پایتەخت كردووە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی پارێزگاكە ڕاگیراون.

جەختیشی كردووەتەوە، ھەر کاتێک ئاستی بینین ئاسایی بێێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

لە ئێوارەی ڕابردووەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین پارێزگاكەی گرتووەتەوە و ئاستی بینین بۆ500 مەتر کەمبووەتەوە.

لە مانگی نیسانی رابردووەوە، چەندین شەپۆلی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتۆتەوە و لێپرسراوانی کەشناسیش ھۆکارەکەی بۆ کەمی بارانبارین و بە بیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەگەڕێننەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close