
مه‌سعود بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یاند، رێز له بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ده‌گرین و چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ین.
دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە رێگه‌ی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مسعود بارزانیییهوه کرد و هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێکرد.
دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، داوای له كوتله‌ی سه‌در كردووه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌دری په‌سه‌ند كرد.
دوای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، وەك براوەی هەڵبژاردن گه‌وره‌ترین هاوپەیمانێتییان به‌ناوی “رزگاری نیشتمانی” پێکهێنابوو.