تەندروستیهەواڵ

ئەو خواردنەی ئەگەری لەدەستدانی بینین زیاد دەکەن”

🔴 پزیشکێک: دوو خواردن ئەگەری لەدەستدانی بینین زیاد دەکەن

بریان واشڵەر پزیشکی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، جگە لە تەمەن سیستمی خۆراکیش رۆڵی هەیە لە لەدەستدانی توانای بینین.

ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی وتوویەتی “کاربۆهیدراتی سادە کە لە نانی سپی و مەعکەرۆنیدا هەیە، پەیوەندیی راستەوخۆیان هەیە بە مەترسی زیادبوونی تێکچوونی تۆڕی چاو لە هەمان کاتدا تەمەنیش پەیوەندیی بە هەمان گرفتەوە هەیە”.

ئەو پزیشکە رایگەیاندووە، ئەو دوو خۆراکە هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی توانای بینینە لە بەساڵاچوواندا، ئەو کاربۆهیدراتانە بەخێرایی هەرس دەبن و بە خێرایی ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، لە ئەنجامدا وردە وردە دەبێتە هۆی لێڵبوون بینین و دواتر نابینابوون.

ئەو پزیشکە بۆ بەدووربوون لە مەترسییەکانی کزبوونی چاو یان نابینابوون ئاشکرایکردووە، دەتوانرێت نانی سپی و مەعکەرۆنی بگۆڕن بۆ نانی دانەوێڵەکان لە هەمان کاتدا بڕی گۆشتی دەستکرد کەمبکەنەوە، چونکە رێژەی سۆدیۆمی بەرزە و بڕی خوێ لە جەستەدا زیاد دەکات و لە کۆتاییدا هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە “بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیان بە مولولەکانی خوێن دەگەیەنێت و لە ئەنجامدا توانای بینین کز دەبێت لە کۆتاییدا لەدەستدانی بینایی لێدەکەوێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close