كوردستانهەواڵ

 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە

41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە

جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنی تانەكان لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.
بە گشتی 41 تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكراوە، بەمشێوەیە:
– سلێمانی: 25 تانە
– هەولێر: 12 تانە
– هەڵەبجە: 1 تانە
– دهۆك: 3 تانە
كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان و رەوانەكردنیان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان.
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانیش ماوەی (10) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان لەسەر تانەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close