
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٦٠ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٠ دۆلار و ٧٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە