
دۆناڵد ترەمپ هەوڵی توندكردنەوەی سزاكان دەدات لەسەر ئێران
باسک نێت
رۆژنامەی “فاینانشیال تایمز” بەریتانی
دۆناڵد ترەمپ هەوڵی توندكردنەوەی سزاكان دەدات لەسەر ئێران، بەتایبەت لە پرسی هەناردەكردنی نەوت و تیمەكەی لە ئێستادا كاردەكەن لەسەر داڕشتنی فەرمانی جێبەجێكاری دژی تاران، كە رەنگە لە رۆژی یەكەمی چوونی ترەمپ بۆ كۆشكی سپی لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو دەربچێت.
ترەمپ بەنیازە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران بگێڕێتەوە، بۆ كەمكردنەوەی توانا داراییەكانی بەزووترین كات و گومان هەیە لەوەی ئێران مەرجەكانی ترەمپ قبوڵبكات،
لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا، هەناردەكردنی نەوتی ئێران بۆ زیاتر سێ هێندە بەرزبووەتەوە،
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە