عێراقكەش و هەواكوردستانهەواڵ
شەپۆلێکی بەهێزی سەرما دەستپێدەکات، لە 14ساڵی ڕابردوودا ڕووینەداوە

شەپۆلێکی بەهێزی سەرما دەستپێدەکات، لە 14ساڵی ڕابردوودا ڕووینەداوە
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراقی
“چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە عێراق بکات، کە لە ماوەی 14ساڵی ڕابردوودا ڕووی نەداوە.”
🔹 “شەپۆلە سەرماکەی عێڕاق لەمڕۆوە دەست پێ دەکات و زۆر بەهێز دەبێت، بە چڕی ڕۆژئاوای ئەنبار تا موسڵ دەگرێتەوە، هەروەها بای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم.”
“تا ڕۆژی سێشەممە شەپۆلەکە بەرەو باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵ دەکشێت، پلەکانی گەرماش چوار پلە دادەبەزن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان
“کاریگەریی شەپۆڵێکی باران لەگەڵ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکانی هەرێـمی کوردستان دەکات و ئەمڕۆ دووشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانەکە زیاد دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە