
بەپەلە.. به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاوكه‌وت و ژمارەیەک کۆچبەر خنکان
باسک نێت
به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ئیجه ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م هه‌شت كه‌س خنكان كه دو ژن و شه‌ش منداڵن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دوشەممە بڵاویكرده‌وه، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی هەشت کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە شەش منداڵی خوار تەمەنی یاسایی و دو ژنن، کە لە دورگەی سامۆس لە دەریای ئیجە خنکاون.
پۆلیسی یۆنان لە بەشی باکوری سامۆس 36 کەسی دیکەی بە زیندوی دۆزیوەتەوە، لە کاتێکدا سێ کەس کە لە ناوچەیەکی بەردینی دورگەکەدا گیریان خواردوە، لەلایەن ئەفسەرانی پاسەوانی کەناراوەکانەوە ڕزگارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە و کەشتییەکان هاوکاری ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنیان کردوە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




