جیهانهەواڵ

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت بەرز دەبێتەوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەرز دەبێتەوە و سەرکۆمار دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەت، قبوڵ دەکات.

بەپێی دوایین زانیاری، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە 160 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە شەش هەزار کەس.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، رۆژی دووشەممە 10-8-2020 حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەتەکەی پێشکەشی میشال عۆن، سەرکۆماری وڵاتەکەی کرد.

هەروەک میدیا لوبنانییەکان باسی دەکەن، میشال عۆن دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەتی وڵاتەکەی قبوڵ کردووە و داوای لە حەسەن دیاب کردووە، وەک حکوومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام بێ لەسەر کارەکەی، تا ئەوکاتەی حکوومەتێکی نوێ پێک دەهێندرێت.

رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا.

تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close