ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٠، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی خێرای بەخۆوە بینی.

لە کاتێکدا نرخی یەک ئۆنسی زێڕ لە رۆژانی رابردوودا گەیشە (٢٠٨٠) دۆلار کە ژمارەی پێوانەیی بوو لە مێژووی نرخی زێڕدا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکە دابەزی بۆ خوار ٢ هەزار دۆلار.

لە بازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسی زێڕ بە (١٩٩٨) دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دابەزی بۆ ٣٤٧ هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر مسقاڵێکی عەیار ٢١.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close