كوردستانهەواڵ

پەیامێک لە قائیمقامی سلێمانیەوە: تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات چەند دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوەو بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەر و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە گشتیەکان.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: لە قۆناخێکی زۆر ھەستیارداین و داواش لەھاوڵاتیان دەکات بەھۆی ھەستیاری دۆخەکەوە و بۆ پاراستنی تەندروستیتان خۆتان بپارێزن لە قەرەباڵغی و تێکەڵبوونی بە کۆمەڵی خەڵک و مەچنە پرسەو شوێنە گشتییەکان.
قائیمقامی سلێمانی داواش دەکات بۆ رێگرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی پابەندی ئەو بڕیارو رێنماییانەبن کە لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە راگەیەندراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close