وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك رێنمایی نوێی بڵاو كردەوە سەبارەت بە بازاڕ و خواردنگە و شوێنە گشتییەكان.
دەقی رێنماییەكان وەزارەتی تەندروستی بۆبازارو شوێنەگشتیەکان:
۱. داخستنی سەرجەم چایخانە و کافتریا و چێشتخانەکان . چێشخانەکان تەنها دەتوانن بەشێوەی ناردن بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان خواردن پێشکەش بکەن و خواردن لەنێو چێشتخانە و سەرشەقامەکان بەهیج جۆرێک ڕێگەپێدراو نییە و لەمڕۆ دادەخرێن.
۲. بازارە میللیەکان کەداخراون و شوێنی قەڕەباڵغین دادەخرێن.
۳. هۆکانی گواستنەوەی پاس و مینی پاس ڕادەگیرێن.
٤. شوفێری تاکسیەکان دەبێت پابەندی بەستنی ماسک و بەکارهێنانی جێلی تعقیم بن.
٥. لەپێناو کەمکردنەوەی قەڕەباڵغی و بەریەککەوتنی کەسەکان، لەکاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکان پێوویستە تەنها کەسی یەکەمی پەیوەندار لەکۆنفڕانسەکە ئامادەبێت و کەسانی تر نابێت لەگەڵی بوەستن. هەروها ڕۆژنامەوانان پێوویستە ۲ مەتر لە شوێنی لێدوانی ڕۆژنامەوانیەکە بوەستن و دووری نێوان هەر یەکەیان نابێت لەیەک مەتر کەمتر بێت.
٦. لە مارکێت و دوکان و مۆڵەکان پێویستە، کرێکارەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن، ڕێگە نەدەن دووری خۆیان و کڕیار لە یەک مەتر کەمتر بێت و جێڵی تعقیم لەشوێنەکە بە بەردەوامی بەردەست بێت.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان