بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستاننوسەران

نوخبەی پاکترین مرۆڤەکانی خوا هاتنە ڕیزی بزووتنەوەی ئیسلامی…

ئاراس محەمەد

سەر ڕستەی ئەم وتارە یەكێك بوو لە ئاماژەی وتارەكەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە خورماڵ.

ئەم ڕستەزایە ئەوەمان پێ دەڵێت كە بزووتنەوەی ئیسلامی وەك هێزێكی جەماوەریی و هەڵقوڵاو لە عەقیدە و ئاكاری بەرز لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا خودان سەروەی مرۆیی و جەماوەریی بووە.

‌ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەمیانی بەشداری لە سازبەندێکی جەماوەری لەهەورامان بۆ ڕێزگرتن لەشەهیدانی بزووتنەوە سازکرابوو، باسی سەرەتایی بانگەواز و اعلانی جیهادی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد، بە ڕابەرایەتی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدول عەزیز.

ووتی بزووتنەوە پیاوانێکی دیندار و لەخوا ترس و خاوەن زانست و تەقوا و عەمامە پاک ڕابەرایەتییان دەکرد، هەر بۆیە نوخبەی پاکترین مرۆڤەکانی خوا، هاتنە ڕیزی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەمەش وایکرد بەماوەیەکی کەم گەشەیەکی گەورەو خێرا بکات و مێژوویەکی جوان و پڕ سەروەری تۆمار بکات، کە بۆ هەمووان مایەیی فەخر و شانازیبێت.

‌نییەت پاکی و ئیخلاصی ڕابەران و دڵسۆزی و خەمخۆری پێشمەرگەو کادیر و ئەندامانی وایکردوە بزووتنەوە تا ئێستاش جێگای ئومێد و هیوای ئیسلامخوازانی کوردستانەو، هەمووان بە ئومێدەوە چاویان لەهەنگاوەکانی بزووتنەوەی ئیسلامییەو چاوەڕوانن بزووتنەوە ببێتەوە قەڵغان و قەڵای پارێزگاری مزگەوت و منارە و سەرپۆش و جارێکیتر چەتری سەرسەری ڕابوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close