كوردستانهەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوە: ئەو چاکسازیەی بانگەشەیان بۆ دەکرد لەسەر پشتی فەرمانبەران جێبەجێیان کرد

ئەمشەوی دووشەممە ۲۲ی حوزەیرانی۲۰۲۰، د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دەستکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران لە کاتێکدا دوو مانگ جارێک مووچە وەردەگرن گەورە ترین تاوانی مرۆیی و یاسایی و ئایینیە، بۆیە دەست بردن بۆ بژێو و ژیانی خەڵک بە پاساوی قەیرانی ئابووری و نەبوونی پارە کوشتنی جارێکی تری هاوڵاتیان و خەڵکی هەژارو بەش مەینەتی کوردستانە”.
وتیشی: “پێویستە حکومەت و لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت ویژدانیان بجوڵێ و مافی مووچە خۆران دابین بکەن”.
ئاماژەی بەوەشداوە: “بە داخەوە ئەو پڕۆژە چاکسازییەی کە ماوەیەکە بانگەشەیان بۆ دەکرد هێنایەن و بردیان لەسەر پشتی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێیان کرد و بەمەش هەرچی پڕۆژەی چاکسازی هەیە لەباریان برد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close