
دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وردبینیکردن لە ناوی ٣٠ هەزار دەرچووی یەکەم و خاوەن بڕوانامەی باڵا و بە نیازن لە ماوەی سێ مانگدا سەرجەمیان دابمەزرێنن.
باسک نێت
عەلی رەزوقی جێگری بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرقاڵی وردبینیکردنن لە ناوی ٣٠ هەزار دەرچووی یەکەم و خاوەن بڕوانامەی باڵا تا لە ماوەی سێ مانگدا دایان بمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسایەکی واژۆ کردووە بۆ دامەزراندنی ٧٠ هەزار دەرچووی یەکەم و خاوەن بڕوانامەی باڵا.
ئەوەشی خستە روو، ساڵی رابردوو ٤٠ هەزار لەو دەرچووانە دامەزران و لە ئێستادا سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە دامەزراندنی ئەو ٣٠ هەزار دەرچووەی کە ماونەتەوە.
باسی لەوەش کرد، لە ماوەی سێ مانگدا سەرجەم ئەو دەرچووە یەکەمانە و ئەو دەرچووانەی دیکە کە خاوەن بڕاوانامەی باڵان دادەمەزرێندرێن و لە بواری خۆیاندا دەستبەرکار دەبن.