جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا بۆ کشاندنەوەى هێزەکانى لە عێراق داوای چی دەکات

چوار سەرچاوە ڕایانگەیاند، ئەمریکا و عێراق دەست بە گفتوگۆ دەکەن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و چۆنیەتی گۆڕینی بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

باسک نێت

بە گوێرەى سەرچاوەکان بەم هەنگاوە، ئەمەریکا پێشمەرجەکانی پێشووى بۆ کشانەوەى هێزەکانى لابردووە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە دەبێت هێزە نزیکەکانى سەر بەئێران لە عێراق هێرشەکانیان بەزوویی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان لە عێراق رابگرن.

هەر بە گوێرەى سەرچاوەکان، ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان بە حکومەتی عێراق گەیاندووە، ئەوەش لە نامەیەکدا، کە ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق گەیاندووەتە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، پەیامێکی گرنگیان پێگەیشتووە و سەرۆکی حکومەت بە وردی لێی دەکۆڵێتەوە.

ئەمریکا 2500 کارمەندی سەربازی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی ڕاوێژ و هاوکاریی هێزەکانی بکات بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا ناوچە بەرفراوانەکانی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close