
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 30 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە هەشت ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
🔸ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
🔹بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 30.3.2024 تا 5.4.2024، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 31 ملیار و 482 ملیۆن و 45 هەزار و 810 دینار بووە.
🔸خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە