كوردستانهەواڵ

داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر لە 15 ملیار دینارە

داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر لە 15 ملیار دینارە

باسک نێت

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندوە، بە شێوەیەک بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دینار بوە، بەجۆرێك كە %94ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %6ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، داهاتی مانگی رابردوی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، 37 ملیار و 405 ملیۆن و 564 هه‌زار و 430 دینار بوه‌، كه‌ 84% به‌شێوه‌ی كاش و 16%ی به‌شێه‌وه‌ی چه‌ك بوه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close