جیهانهەواڵ

ئەمریکای سزای خستە سەر 29 کەشتی سەر بە ئێران

ئەمریکای سزای خستە سەر 29 کەشتی سەر بە ئێران

باسک نێت

وەزارەتی دارایی ئەمریکا سزای خستە سەر ٢٩ کەشتی و ئەو کۆمپانیایانەی کە سەرپەرشتی ئەو کەشتیانە دەکەن، و ڕایگەیاند کە ئەم کەشتیانە بە نایاسایی و بۆ شکاندنی سزاکانی سەر ئێران، نەوت و پێداویستییە نەوتییەکانی ئێران دەگوازنەوە.

​نوسینگەی چاودێری سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە لیستی ئەو کۆمپانیا و کەسانەی نوێ کردەوە کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی ئەوەی هاوکاری ئێرانیان کردووە لە گواستنەوەی نەوت بە دزییەوە.

​بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، نزیکەی ٢٠ کۆمپانیای کەشتیوانی کە بنکەکانیان لە دوورگەکانی مارشاڵ، پاناما، دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانیا، لیبێریا، ئیمارات و هیندستانە، سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

​هەروەها نزیکەی ٢٩ کەشتی گەورە کە ئەم کۆمپانیایانە بەڕێوەیان دەبەن و ئاڵای وڵاتانی وەک پالاو، پاناما، جامایکا و گامبیایان بەکارھێناوە بۆ گواستنەوەی ماددە کیمیاییەکان و نەوت، خرانە لیستی ڕەشەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close