جیهانهەواڵ

ترەمپ: بە زوترین كات چاوم بە ڤلادیمێر پۆتین دەكەوێت

ترەمپ: بە زوترین كات چاوم بە ڤلادیمێر پۆتین دەكەوێت

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەڵێت: زۆر بەخێری چاوم بە پۆتین دەكەوێت و، تەنها یەك ستراتیج هەیە بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ لە ئۆكرانیا.

ترەمپ، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “نیوزماكس” وتی: بەنیازە زۆر بەخێرای چاوی بە ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆكی روسیا بكەوێت، دوای دەستبەكاربونی هەفتەی داهاتوو.
لەباری ستراتیجی كۆتایهێنانی جەنگیش، ترەمپ وتی: تەنها یەك ستراتیج هەیەو بڕیاریش بەدەستی پۆتینە، پێموانیە ئەو زۆر دڵخۆش بێت بەو رێگایەی كارەكانی پێدا تێپەڕی، چونكە ئەوە بۆ ئەویش باش نەبوو.
لای خۆیەوە، وتەبێژی كۆشكی كریملین، ئامادەیی پۆتینی پیشاندا، بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە بۆ دیداری ترەمپ، وتیشی: تەنها ئەوەی خوایارین، بوونی ویستێكی هاوبەش و ئیرادەیەكی سیاسیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆو چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێی دیالۆگەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close