
دەستەی دەستپاکی:
یاریدەدەری پێشووی بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرەی کەرکوک سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
”
باسک نێت
دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، یاریدەدەری پێشووی بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرەی کەرکوک بە تۆمەتی بەهەدەردانی ماڵ دەوڵەت سزای دوو ساڵ زیندانی توندی بەسەردا سەپێندراوە.
دەستەی دەسپاكی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو تۆمەتبارە دەسەڵاتەكانی بەكارهێناوە بۆ راپەڕاندنی مامەڵەی فرۆشتنی موڵكێك و گۆڕینی ژمارەكەی، لەكاتێكدا خاوەندارێتی موڵكەكە دەگەڕێتەوە بۆ شارەوانی كەركوك، ئەوەش بووەتە هۆی زیان گەیاندنی بە ئەنقەست بە سامانی دەوڵەت، بەوهۆیەوە دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی توندی بەسەردا سەپاندووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




