عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی به‌لێنێك به‌ مامۆستایانی هه‌رێم ده‌دات

باسک نێت

🔻 محه‌مه‌د شیاع سودانی بەڵێنی بە نوێنەری مامۆستایانی هەرێمداوە
لەسەدا سەد كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەكەین
“لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە”

🔹محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە نوێنەری مامۆستایانی هەرێمی كوردستان داوە كە لەسەدا سەد كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە لە ساڵی نوێدا چارەسەر دەكەن.

🔸ئەمڕۆ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سودانی بەڵێنی بە نوێنەری مامۆستایان داوە كە لەسەدا سەد كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی نوێدا چارەسەر دەكات، ئەویش لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە.

🔹سامان عەلی یەكێك لە مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆبووەتەوە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیویەتی: لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە “هەواڵی خۆش هەیە” ووردەكارییەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەنین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close