
ئاژانسی فرانس پرێس: پاکستان سنوورەکانی لەگەڵ ئێران داخست
باسک نێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس پاکستان سنورەکانی خۆی بە ڕووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا داخستوە.
لە ساتی یەکەمی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و ئێران، پاکستان ڕایگەیاند بەهەموو شێوەیەک هاوکاری ئێران دەکەن لەبەرامبەر ئیسرائیل.
لە لایەکی دیکە وەزیری بەرگری پاکستان ڕایدەگەیەنێت «ئێران داوای هاوکاری سەربازی لێنەکردووین، بەڵام ئەگەر داوامان لێبکات یارمەتی دەدەین».
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




