
ئەمڕۆ یەكێك لەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوو گیانی لەدەستدا.
تەندروستی پارێزگای كەربەلا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسە ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەستداوە و ئەوەش دووەم حاڵەتی مردنە لە پارێزگاكەدا بەهۆی كۆرۆناوە.
بەپێی دوایین ئامار تائێستا 71 كەس لە عیراقدا توشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەش 7 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە شاری نەجەف تۆماركرا و دواتر لە چەند پارێزگاكەیەكی دیكەی عیراقدا بڵابووەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە