تەندروستیجیهانهەواڵ

لە تورکیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزریری تەندروستی تورکیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

وەزیری تەندروستی تورکیا فەخرەدین کۆجا رایگەیاند، “ئەو کەسەی تووشی کۆرۆنا بووە، لە دەرەوەی تورکیا گەڕاوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاودێریدایە، تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی باشە و ئەندامانی خێزانەکەشی چاودێری دەکرێن و پشکنینی پێویستیان بۆ دەکرێت”.

وەزیری تەندروستی تورکیا وتی، “داوا لە هاوڵاتیانمان دەکەین سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە نەکەن مەگەر لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت”.

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی تا شەوی ڕابردوو هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە، لە کاتێکدا ڤایرۆسەکە لە زیاتر لە 102 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close