باسک نێت، هەولێر
لە بە دواداچوونێکی باسک نێت-دا کە لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پێشمەرگە کراوە، تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ۲۰۱٥وە بەهۆی شەڕی داعش و بوونی پێشمەرگە لە سەنگەرەکان حکومەت لەسەر پێشنیاری پەرلەمان مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی خستە ریزبەندی یەکەم وەزارەت لە لیستی دابەشکردنی مووچە، بەڵام ئەم مانگە گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنی مووچەکراو هەر یەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ هێندرانە ریزبەندی یەکەم و دووەم لە دابەشکردنی مووچە.
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە نەیویست ناوەکەی بڵاو بکرێتەوە بە باسک نێت-ی راگەیاند: ئەوان چەند رۆژێکە لیستی وردبینی مووچەی مانگی ۱۲ی ۲۰۱۹ یان داوەتە وەزارەتی دارایی، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: “لە وەزارەتی دارایی پێیان گوتوین کە لەبەر کێشەی سیولە لە بانک ناتوانن مووچە دابەش بکەن.