
وتەبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند، هەموو هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی هەموو جۆرە هێرشێک.
باسک نێت
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی سوپای عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی ڕاستەوخۆی بە هێزی بەرگری ئاسمانی داوە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری پێویست بۆ بەهێزکردنی هێزەکان و پاراستنی سەرەوەری دەوڵەت بکەن و هەموو هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆرە ڕێکخستنییەکانیانەوە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە هێرشێک.
ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاریکردن لە عێراق مافێکی دەستوورییە و حکومەت هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی مەترسی لە وڵات دووربخاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە