كوردستانهەواڵ

بەپەلە… داوا دەکرێت بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکرێت

بەناوی خوای گەورە

🔹مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، مووچەخۆرانی کوردستان.

👈”نە ئازایەتی تەمەن کورتدەکاتەوە؛ نە ترسنۆکی تەمەن درێژدەکات.”

🔺بەڕێزان؛ ئێمە دەزانین لەگەڵ دەسەڵاتێکدا یەکانگیربووین؛ داماڵراوە لە هەموو بەهایەکی ئایینی و مرۆڤایەتی و ویژدانیی و ئەخلاقیی. دەسەڵاتێک؛ کە نەک باکی بە هیچ ڕەهەندێکی ژیانی ئێمە نییە؛ بەڵکو لە بنەڕەتدا لەلایەن دووژمنانی کوردەوە، بۆ ئەو ئەرکە هێڵدراونەتەوە لەسەر کورسی دەسەڵات؛ کە (ژیان، شکۆ، ئایین، بژێوی، پەروەردە، مرۆڤبوون، بیرکردنەوە و هۆشیاری، ئازایەتی و هەڵوێست، تەندروستی، زمان، خۆشگوزەرانی)ی تاکبەتاکمان وردوخاش بکەن.

🔷هیوامان دەخواست؛ هەمووان پێکەوە و دەست لەناودەست (لەپێناو دین و ژینمان)، یەکمانبگرتایە و نەسرەوتینایە، تا یەک بەیەکی سەرانی دەسەڵاتی تاڵانکارمان، دادگایی دەکرد لەسەر گشت کارە چەپەڵەکانیان و لە کونجی زیندان دەمانڕزاندن؛ بەڵام بەداخەوە کەسانی ناهۆشیار و بەرژەوەندیپەرست و ترسنۆک و کۆیلە و بێدەماغ، ڕێگرن لە بەدیهاتنی ئەم هیواشادیهێنەی ئێمەدا.

🔴بەڕێزان؛ ئێمە پێمانوایە (ناکردن دژ بە ستەم و نادادی و دەنگهەڵبرین بۆ مافەکان) ئەگەر لە ساڵێکدا، یەک ڕۆژیش بێت؛ باشتر و سەربەرزانەترە، لەوەی تەواوی ساڵەکە، بە بێدەنگی و ملکەچی و زەلیلی بەڕێبکەین.

🔵هەر بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ١٢ی ٢٠٢٤ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین. هاوکات هانی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەیش دەدەین، کە لەژێر چەپۆکی پڕلەنەفرەتی حوکمڕانیی ئەم دزانەدا ژیان دەکەن، هاوهەڵویستبن لەگەڵمان.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور
٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤

#باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close