تەندروستیجیهانهەواڵ

 22 پزیشک پشکنینی تەندروستی بۆ ترەمپ دەکەن

22 پزیشک پشکنینی تەندروستی بۆ ترەمپ دەکەن

باسک نێت

دۆناڵد ترەمپ لە لایەن 22 پزیشکی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە، کە ئەمە

ژمارەیەکی بێپێشینەیە لە مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکادا.

ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە سەرۆکەکانی پێشوو، بۆ نموونە جۆرج بوشی باوک تەنیا 5 پزیشک و جۆرج بوشی کوڕ 12 پزیشک پشکنینیان بۆ کردبوو.

کۆشکی سپی جۆری پسپۆڕییەکان و هۆکاری زۆریی ژمارەی پزیشکەکانی روون نەکردووەتەوە، ئەمەش گومانی لەبارەی پەیوەندی بە تەمەنی ترەمپەوە دروست کردووە.

پزیشکی تایبەتی ترەمپ دەڵێت، تەندروستی سەرۆک “نایابە” و هەموو پشکنینەکانی دڵ، سییەکان و تاقیکردنەوەی ئیدراکیی بە نمرەی تەواو بڕیوە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بە بوونی هیچ کێشەیەکی تەندروستی مەترسیدار نەکردووە و دووپاتی دەکاتەوە کە ترەمپ بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرۆکایەتی تەواو شیاوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close