
فاینانشاڵ تایمز: سعودیە بۆ پاراستن لە هێرشی درۆنی، بۆرییەکی نەوتی گرنگی داخست
باسک نێت
دوای هێرشێکی درۆنی کە لە عێراقەوە کرایه سهر بۆرییه نهوتییهكانی، سعودیە بۆرییهكی نەوتی بە درێژایی ١٢٠٠ کیلۆمەتر داخست كه له رۆژههڵاتی وڵاتهكهوه درێژ دهبێتهوه بۆ رۆژئاوا.
به گوێرهی راپۆرتێكی فاینانشاڵ تایمزی ئهمریكی ئەو بۆرییە ڕێگە بە سعودیە دەدات نەوتی خۆی بەبێ پەڕینەوە لە گهروی هورمز بگوازێتەوە. ئەم هەنگاوەش دەتوانێت فشار لەسەر بازاڕی نەوت زیاد بکات و هەڵکشانی نرخی نەوت خێراتر بکات.
حكومهتی عێراقیش ئهوهی پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە لە پارێزگای مەیسان ـەوە ئهنجامدراوهو فەرماندەیەکی سەربازی بهوهۆیهوه لە پۆستەکەی لابراوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




