
دوای ئەوەی 11 منداڵ، جۆرێکی شروبی دژە کۆکەیان خواردوە گیانیان لەدەستدا، پزیشکێک لە هیندستانیش بەوهۆیەوە دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، هەموو ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە هەمان شروبی کۆکەیان بەکارهێناوە، شیکارییە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە شروبەکە دی ئیتیلین گلایکۆڵی تێدایە، کە ماددەیەکی ژەهراوییە و دەتوانێت ببێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر دەخورێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




