جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئیسرا،ئیل ئاماری كوژراوانی خۆی لە شەڕی غە،ززە بڵاوكرده‌وه

لە سەروبەندی ساڵیادی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و دو ساڵ دوای شەڕی ئیسرا،ئیل لە کەرتی غە،ززە، کە ئیسرا،ئیل ناوی لێنا ئۆپەراسیۆنی “شمشێری ئاسن” و حە،ماس ناوی لێنا “لافاوی ئەقسا”، وەزارەتی بەرگری ئیسرا،ئیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کۆی گشتی ئەو هێزە ئیسرا،ئیلییەی لە سەرانسەری بەرە و ناوچە جیاوازەکاندا کوژراون بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی به‌رگری ئیسرائیل، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هەزار و 152 سەربازی ئیسرا،ئیلی کوژراون، کە سەربازانی هێزەکانی ئیسرا،ئیل و پۆلیسی ئیسرا،ئیل یل و شین بێ، بەرپرسی ئاسایش و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەکاری کە لە کەرتی غەززە و باشوری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو شەڕیان کردوە.

لە کۆی هەزار و 152 کوژراو کە ئەفسەر و سەرباز بون، هه‌زار و 35 کەسیان سەربازی سوپای ئیسرا،ئیل بون، 100 کەسیان لە پۆلیسی ئیسرائیل بون، 9 کەسیان لە دەزگای ئاسایشی گشتی و 8 کەسیان لە خزمەتگوزاری زیندانەکان بون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرا،ئیل، زیاتر لە 40%ی کوژراوەکان کە 487یان تەمەنیان لە خوار 21 ساڵەوە بوە و 141 کەسیان تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەوە بوە.

زۆربەی كوژراوه‌كان، لە ڕەگەزی نێر بون: 1086 سەربازی پیاو و 66 سەربازی ژن، لەو ژمارەیەش 801 کەسیان ژن و پیاوی سینگڵ بون و 327 کەسیش هاوسەرگیریان کردوە.

هەروەها 318 سەربازی یەدەگ لە شەڕەکەدا لە ناوچە جیاوازەکاندا کوژراون، جگە لە 283 سەربازی پیشەگەر و 43 ئەندامی فەوجی ئاگادارکردنەوە کە لە کاتی هێرشی 7ی تشرینی یەکەمدا كوژراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close