عێراقهەواڵ

ئەمەریكا پێشوازی لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكات

ئەمەریكا پێشوازی لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكات و 120 رۆژی دیكەشی وەك مۆڵەت دایە عێراق بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەیداوە، مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەمەریكا پێشوازی لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق كردووە و پاڵپشتیشی بۆ كازمی دووپاتكردووەتەوە.

ئاشكراش كراوە، وەك پێدانی دەرفەتێك بۆ سەركەوتنی كابینەكە، ئەمەریكا 120 رۆژی دیكەی مۆڵەت بەخشیوەتە حكوومەتی عێراق، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و ھاوردەكردنی كارەبا و گازی سرووشتی لەو وڵاتە.

ھەفتەی رابردوو ئەمەریكا رایگەیاند، بۆ جاری كۆتایی مانگێكی دیكە مۆڵەتی مامەڵەكردنی عێراق و ئێرانیان درێژكردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close