كوردستانهەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم كابینەكەی كازمی مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە

بەبۆنەی متمانەدان بە مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و بەشێك لە پێكھاتەی كابینەكەی. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كازمی كرد و رایگەیاند “هیوادارم كابینەکه‌ی ماف و داوا ره‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

لەو پەیامەدا كە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: “پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم. هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close