جیهانهەواڵ

ئێران: بە دڵنیاییەوە بۆ جاری سێیەم هێرش دەکەینەوە سەر ئیسرائیل

محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، بڕیارمانداوە لەکاتی خۆیدا ئەو کارە بکەین و بەدڵنیاییەوە بۆ جاری سێیەم هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل.

باسک نێت
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کرد و گوتی: نیشانەی دەسەڵاتی جیهانی ئیسلامییە و ڕیارمانداوە لەکاتی خۆیدا ئەو کارە بکەین و بەدڵنیاییەوە بۆ جاری سێیەم هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای دەستپێکی جەنگی غەززە ئێران دوو جار هێرشیکردووەتە سەر ئیسرائیل و لەدوای ئەم دوو هێرشەش ئیسرائیل لە 28-10-2024 هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر دامەزراوە وزەییەکانی ئێران و رایگەیاند، ئێران بیر لە هێرشی دیکە بکاتەوە بەتووندتر وەڵامی دەدەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close