
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، “کە ڕۆڵێكی سەرەكیمان هەبووە لە ئاگربەستی شەڕی لوبنان و غەززە”.
باسک نێت
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: “عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ئەنجامەكانی ڕاگرتنی شەر لە لوبنان و ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە و عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی غەزە و لوبنان تاكو سەقامگیر دەبن”.
ئاشکراشیکرد: “ عێراق بەشدار دەبێت لە بنیاتنانەوەی لوبنان و غەززە، لێبڕینی لە ١% ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش بۆ غەزە و لوبنان بە زۆر نییە و كارێكی خۆبەخشانەیە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی 26-11-2024 ئاگربەستی جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان راگەیەندرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




