جیهانهەواڵ

سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە بڕیارە هەفتەی داهاتو لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت، سەردانی ئەمریکا دەکات و بەمەبەستی کاراکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانیش چەندین کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات.

محەمەد جەمشیدی، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار وڵاتەکەیان لە چەندین رۆژی داهاتودا سەردانی ئۆزبەکستان دەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆبونەوەی شەنگەهای بۆ هاوکاری و دواتریش بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی نیویۆرک دەکات.

کۆبونەوەی ژمارە 77ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە نیویۆرک دەستپێدەکات و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت، لەکۆبونەوەکەدا دەیان پادشا، سەرۆک و کەسی یەکەمی وڵاتان بەشداری تێدا دەکەن. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close