
به‌هۆى ده‌ستپێكى ده‌وامى خوێندنگه‌كان و له‌پێناو رێگرى له دروستبونى قه‌ره‌باڵغى له‌شه‌قامه‌كان له‌كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وام رۆژانه له كاتژمێر 7تا 9 به‌یانى هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانیدا هاتوه، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كاته‌وه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كاندا، ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌هیچ شه‌قامێكی سنوری شاری سلێمانی له‌كاتژمێر (7 بۆ 9)ی سه‌رله‌به‌یانی هاتوچۆ بكه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و شۆفێرانه‌ى پابه‌ندى ئه‌م بڕیاره‌نه‌بن تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ده‌وامى قوتابخانه‌كان هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كان له‌به‌شێك له شاره‌كانى هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە