كوردستانهەواڵ

زۆر کەس بەختی خۆی تاقی کردەو بەڵام شکستی خـواردو بــزووتنەوە وەک هێزیکی ئیسلامی زیندوو بـەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان

زۆر کەس بەختی خۆی تاقی کردەو بەڵام شکستی خـواردو بــزووتنەوە وەک هێزیکی ئیسلامی زیندوو بـەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان
شایەنی ئەوە نەبوو هیچ وەلامیکی بدەینەوە چونکە کەسێك بەدەنگی دەنگدەرانی دووحزب جارێك لە کوردستان وجارێکیش لە عێڕاق بچێتە پەرلەمان ودنگی دەنگدەرانیان بدزێت لە پێناو بەرژەوەندی کەسی و خودپەرستی یاخی بێت لێیان و هیچ بەهایەکی ئەخلاقی لە بەر چاو نەگرێت بایی ئەوەنیە قسەی لەسەر بکەین، بەڵام ئامانج لە درۆو بوختانەکانی و چاواشەکردنی ڕایگشتی و خۆدەرخستن و ڕێکلام بازی و خۆڵکردنە چاوی خەڵکەوە، هەرچەندە نەبەشایەنی ئەوەی دەزانم ناوی بێنم چونکە ناویکی تری هەڵگرتووە، وەنەوێنەشی دابەزێنم چونکەئەوەندە پەتپەتێن و سەنگەر بازی و حزب حزبێنەی کردووە لەم حزب بۆئەو حزب و لەم گرپ و کۆمپانیا بۆ ئەوتاقم ودەستەو دەزگای تەم و مژاوی تابۆتە وێنەیەکی تەواو بێزراوو ناشیرین بەڵام هەرئەوەندەی پێدەڵێم پەتی درۆو چاواشەکاری وبوختان هەڵبەستن کورتەو خەڵکی کورستان زۆر لەوە هۆشیاترو چاوکراوەترن بەکەسیکی دۆڕاوی وەک تۆ کەلەسەر هەزار پەت یاریت کردوە لەوەتی هەی کەم حزب وتاقم هەیە تەراتێنت تێدا نەکردبێت بۆ بەدەستخستنی پاروە نانێکی چەور باوەڕبکەن، لە خۆت وئاغاکانیشت بێمنەتین فەرموو بیسەلمێنە لەدادگا کەحەتمەن ڕووبەڕووی دەبیتەوە ئەو کاوێژەی کەکردت، خۆت زۆر باش دەزانی حزبێك مانگانە بەگونیە پارە وەر گرێت حاڵی بەو شێوەیەدەبێت کەلەسەر گیفان وقوتی ئەندام وکادیرە دڵسۆزەکانی کرێی بارەگاکان وخەرجی کاری دابین بکات، ئەرێ ئەوە تۆی بە عەقڵیەتی دوکانداری و کۆمپانیاگەرایی وبزنسی سیاسی کاردەکەی یان ئێمەیین کە بێبەشترین حزبین لە داهات و خێرو بێری ئەم وڵاتە خێر لە خۆ نەدیوە،تەحەددای تۆوو هەموو هاو ئاوازەکانت دەکەین کەوەک تۆ دەوەڕن کەنە بوودجەمان هەیەو لەم وڵاتەو نەپشکمان هەیە لە هیچ کۆمپانیاو بزنسێکی ئەم کوردستانە وەک ئێوە کەلەسەر دەنگی هاوڵاتیانی خێر لە خۆ نەدیوی ئەم کوردستانە بوون بەدەوڵەمەندوو بزنسمان چونکە ئێوە هەرزەی سیاسین وادەزانن هەمووسیاسیەک وەک خۆتان بەدوای پاروە نانی جەورەوەن و هەرجارەی بەلایەکدا گوزەر دەکەن.
ئەبێ کاوێژەکانت لەدادگابسەلمێنی ئەگینا ئەکەویتە بەر نەفرەتی خوێنی ئەو هەموو شەهیدانەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و ئەندام وکادیرە دڵسۆزەکانی ئەو حزبە ئیسلامیە سیاسیە ڕەسەنەی کورستان، مەگەر داوای لێبووردن فریاتبکەوێت ئەگینا خۆت تووشی گێژاوێکی بێبن کردووە، ئەوەی جێگەی داخیشە کەناڵێکی ئیسلامی بوو بەمینبەر بۆ بووختان ودرۆکانت و هێرەشی بێبنەما بۆسەر مێژوو خەباتی بێووچانی بزووتنەوەی ئیسلامی کە ئەبوایە ڕێگەیان پێنەدابوای کە بەو شێوەیە بوەڕی وچاواشەکاری بکەی بەداخەوەین بۆ براو هاوسەنگەرەکانمان ڕێگەت بۆ خۆشدەکەن بۆلێدان وشێواندنی مێژووی پڕ سەروەری وشانازیمان کەنەک بەتۆ زۆر کەس بەختی خۆی تاقی کردەو بەڵام شکستی خواردو بزووتنەوە وەک هێزیکی ئیسلامی زیندوو بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان سەرەرای ئابڵۆقەی ئابووری وفشاری سیاسی لە قۆناغە یەک لەدوای یەکەکانی خەباتی سیاسیمان.
دکتۆر عبدوڵا وەرتی
ووتە بێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٩

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close