جیهانهەواڵ

واشنتۆن چەند مەرجێكی بۆ سەرۆكی بە وەكالەتی ڤەنزوێلا داناوە 

ماڵپەڕێكی ئەمریكی:
واشنتۆن چەند مەرجێكی بۆ سەرۆكی بە وەكالەتی ڤەنزوێلا داناوە
باسک نێت
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئاماژەی بە ئەگەری ئەوەكرد دێلسی رۆدریگيز، سەرۆكی ڤەنزوێلا بە وەكالەت، هەمان چارەنوسی نیكۆلاس مادۆرۆری هەبێت، ماڵپەڕی ” پۆلیتیکۆ”ی ئەمریكی لە زاری سێ‌ سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشكرایكردووە، واشنتۆن سێ‌ داواكاری ئاڕاستەی رۆدریگيز كردووە.

دوو سەرچاوە روونیان کردووەتەوە: واشنتۆن دەیەوێت رۆدریگێز ئاسانکاری بۆ هەڵبژاردنێكی ئازاد بکات و دەستبەرداری دەسەڵات بێت.
سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی ئەمەریکا داوایان کردووە سەرۆکی ڤەنزوێلا بە وەكالەت فرۆشتنی نەوت بە نەیارانی ئەمەریکا رابگرێت.

هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا داوایان کردووە، جێگرەكەی مادۆرۆ بریکارەکانی وڵاتان و تۆڕەکانی نەیاران لەگەڵ واشنتۆن دەربکات، ئاگاداریشیان كردووە لە پێویستی توندکردنەوەی کۆنترۆڵی رۆیشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەوەی خۆی لە هەمان لە چارەنووسی مادۆرۆ بەدور بگرێت.

ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ یەکەم پەیوەندی فەرمیان لەگەڵ کارگێڕانی کۆمپانیا نەوتییەکان کردووە بۆ ئەوەی داوایان لێبکەن بەرهەمهێنانی نەوتی ڤەنزوێلا زیندوو بکەنەوە، کە دابەزینی گەورەی لە ئاستی بەرهەمهێنان بۆخۆوە بیینوە، ئەوەش بەوتەی چوار کەسی ئاگادار لەو دانوستانانە کە قسەیان لەگەڵ پۆلیتیکۆ کردووە.

بەڵام بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان تا ئێستاش دوودڵن لە چوونە ناو وڵاتێک کە رژێمێکی سۆسیالیستی بەڕێوەی دەبات و بەدەست گێژاوی سیاسییەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا رۆژی شەممەی رابردوو مادورۆیان دەستبەسەر کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close