جیهانهەواڵ

قالیباف: گەروی هورمز لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و ئەمریکا ناتوانێ هیچ بکات

قالیباف: گەروی هورمز لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و ئەمریکا ناتوانێ هیچ بکات

باسک نێت

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:

خەڵکی ئازیزی ئێران، تەنگەی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامیدایە.

لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ مینکێشی (پاککردنەوەی مین)، بە توندی وەستاینەوە و ئەوەمان بە پێشێلکردنی ئاگربەست دانا؛ تا قۆناغی پێکدادان پێشچووین، بەڵام دوژمن پاشەکشەی کرد.

لە ئیسلام ئاباد بە وەفدی ئەمریکییم وت: ئەگەر مینڕێژەکەیان تۆزقاڵێک لە شوێنی خۆی بێتە پێشتر، بێگومان تەقەی لێ دەکەین. ئەوان ١٥ خولەک کاتیان خواست بۆ دەرکردنی فەرمانی گەڕانەوە و فەرمانەکەشیان دەرکرد.

 ئەگەر ئەمڕۆ هاتوچۆیەک لە تەنگەکەدا ئەنجام دەدرێت، هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆنترۆڵی تەنگەکە لە دەستی ئێمەدایە.

ئەمریکییەکان چەند ڕۆژێکە گەمارۆیان ڕاگەیاندووە؛ ئەمە بڕیارێکی سەرشێتانەیە و لە نائاگاییەوە سەرچاوەی گرتووە. مەحاڵە کەسانی تر بتوانن بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن و ئێمە نەتوانین.

ئەگەر ئەمریکا دەست لە گەمارۆکە هەڵنەگرێت، بێگومان هاتوچۆ لە تەنگەی هورمز سنووردار دەکرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close