
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ سێشهممه (20ی ئازار/ مارسی 2020)، راگهیهندراوی ژماره (13)ی بڵاوكردهوه و تێیدا رایگهیاند، لە ئێستادا تەنها (953) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2111) هاووڵاتی دەرچوون و گهڕاونهتهوه ناو ماڵی خۆیان.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (13)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ((COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (3064) هاووڵاتین لە (29) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (953) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2111) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
2- لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ (154) گومانلێکراو ئەنجامدرا لە نێویاندا (2) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)یە، کە یەکێکیان ئافرەتێکی تەمەن (19) ساڵە قوتابی زانکۆیە دانیشتووی شاری سلێمانیە و کچی یەكێك لە نەخۆشەکانی پێشووە ئەوەی تریان پیاوە پیاوکی تەمەن (64) ساڵە و دانیشتووی ناحیەی ئاشتییە سەر بە قەزای کۆیە کە بەرکەوتووی نەخۆشەکەی دوێنێیە.
3- کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان تەنها (16) حاڵەتە، لەناویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە و هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
10ی ئازاری2020