سعوودیە لەبارەی هێرشەکەی سەر ئێران هاتە دەنگ
باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2024، شانشینی سعوودیە، سەرکۆنەی بۆمبارانکردنی شوێنە سەربازییەکانی ئێرانی کرد و هۆشداریی لەفراوانبوونی ململانێکان دا
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە :
“سعوودیە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ئەوپەڕی هێمنی و ئارامیی ناوچەکە بپارێزن، هۆشداریش دەدات لە دەرئەنجامی بەردەوامی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.”
“داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە کاریگەر و چالاکەکان دەکەین ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بەرەو کەمکردنەوەی فراوانبوون و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا.”
#7ROJ
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە