
باسک نێت
كاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوازی لیست رادەستی وەزارەتی دارایی كراوە و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەكە بكرێت بە چەك و دواتر خەرج بكرێت.
وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بكات و سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ مووچەكانیان وەربگرن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە