جیهانكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی هاوخەمی خۆی گەیاندە هەنیە

پاش بۆردومانی بەردەوامی قەوارەی زایۆنی بۆسەر کەرتی غ.زز.ە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە سێ کوڕ و چەند نەوەیەکی ئیسماعی.ل هە.نیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حە.ما.س شەهید بوون.
وەک هاوخەمییەک بۆ بەڕێزیان و تەواوی کەرتی غ.زز.ە بەڕێز کەمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ منیر سەعید بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ح.ەما.س ئەنجامدا.
زراری لە پەیوەندییەکەدا پرسە و سەرەخۆشی بەڕێزان ڕابەری گشتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەیاندە ناوبراو.
لە پەروەردگار داوای کرد ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی غە.زز.ە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
لای خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی ح.م.اس سوپاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد، و هەڵوێستە بەردەوامەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز نرخاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close