عێراقكوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داواکاریەکی بەپەلەیان هەیە

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی:

باسک نێت
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی كوردیان كردووە لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایدەگەیەنن: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیمان بە سەرەتای چارەسەر زانی بۆ زامنكردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و بە نیشتمانی كردنی، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبونی دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بڕیارەكەی دادگا، تائێستا موچەكانمان بە نیشتمانی نەكراوەو چارەنوسی موچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵمان بە نادیاری ماوەتەوە.

بۆیە داواكارین لێتان مانگرتنێكی گشتگیر لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق رایگەیەنن، تا چارەنوسی موچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵ و بە نیشتیمانیكردنی موچەكانمان یەكلانەبێتەوە مانگرتن نەشكێنن، هاوكات وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ناو هۆڵی پەرلەمان بكەن، بۆ ئەوەی بۆ تەواوی هاوڵاتیانی عێراقی رونبكاتەوە هۆكاری دواكەوتنی موچەكانمان و بە نیشیتمانینەكردنی چییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close